پاپای ڤاتیکان رەتیکردەوە پێشوازی لە پۆمپیۆ بکات

01/10/2020 جیهان

نه‌وا
پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان ئامادە نەبوو چاوی بە مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بکەوێت.

 بەپێی هەواڵی میدیا جیهانیەکان، ڤاتیکان داواکاریەکی پۆمپیۆی بۆ دیدار لە گەڵ پاپا فڕانسیس رەتکردوەتەوە و رایگەیاندووە، نایەوێت لە کاتی هەڵمەتەکانی بانگەشەدا چاوی بە سیاسەتمەداران بکەوێت.
هاوکات بەشێک لە بەرپرسانی ڤاتیکان هۆکاری رەتکردنەوەی داواکەی پۆمپیۆیان بۆ ئەوە گەڕاندوەتەوە، کە ناوبراو لە ماوەی رابردوودا رەخنەی لە رێککەوتنی ڤاتیکان و چین گرتووە.
دوای ئەوەی ڤاتیکان و پەکین رێکەوتبوون لەسەر ئەوەی پاپا دەسەڵاتێکی دیاریکراو و سنورداری هەبێت لە دیاری کردنی ئۆسقۆفەکانی کاسۆلیک لە چین، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندبوو ئەو رێککەوتنە مەرجەعیەکی ئەخلاقی ڤاتیکان دەخاتە ژێر پرسیارەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group