نه‌وا
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق به‌ئاماژه‌دان به رووداوه‌كانی به‌غدا و سوتاندنی باره‌گای پارتی له‌و شاره، داوای كرد زمانی عەقڵ و گفتوگۆ بەسەر هەڵچونەکاندا زاڵ بکرێت و سزای ئەوانەش بدرێت کە هێرشەکەی ئەمڕۆیان بۆسەر بارەگای پارتی لە بەغدا ئەنجامدا.
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق رایگەیاند، له‌كاتێكدا هه‌وڵه‌كان بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانانه چڕ ئه‌كرێنه‌وه كه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ ئاسایش و ئابووری وڵات، ئه‌مڕۆ بینیمان له‌لایه‌ن گروپێكی له‌یاساده‌رچو و به‌ده‌ر له‌رێكاری ئاشتیخوازانه‌ی ئازادی راده‌ربڕین و پاراستنی شکۆی ده‌وڵه‌ت، هێرشكرایه سه‌ر باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا.
ئەوەش هاتوە، هاریكاری و یه‌كڕیزی نێوان سوپا و پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی دیکە سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر تیرۆر به‌ده‌ست هێنا، بۆیه رێگه‌پێدراو نییه ئه‌و قوربانیانه تێكه‌ڵ به‌شتی لاوه‌كی و هه‌ڵچوون و ئاژاوه‌گێری بكرێن كه ئه‌مڕۆ ئه‌وانه به‌سوتاندنی ئاڵای كوردستان گوزارشتیان لێ‌كرد، ئه‌و ئاڵایه‌ی پێگه و ره‌مزیه‌ت و ده‌لاله‌تی مێژویی لای عێراقییه‌كان هه‌یه و به‌شێكه له پێكهاته‌ی ده‌ستووری عێراق.
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ئەوەشی خستوەتەڕو، ئێمه له‌سۆنگه‌ی هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕمان له پشتیوانیكردنی ئازادی راده‌ربڕین به‌شێوه‌ی ئاشتیانه، ئه‌و كرده‌وه ئاژاوه‌گێریه ئیدانه ئه‌كه‌ین كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی كه‌س نییه و ئارامی و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تیش ئه‌خاته مه‌ترسییه‌وه، هه‌روا جەخت ئه‌كه‌ینه‌وه كه لێكۆڵینه‌وه‌ی خێرا له‌و په‌لاماردانه بكرێ و سزای ئه‌نجامده‌رانی بدرێت، به‌تایبه‌تی كه حه‌شدی شه‌عبی بێ به‌ریبوونی خۆی له سوتاندنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ راگه‌یاند و به‌رامبه‌ر ئه‌وانه وه‌ستایه‌وه كه بێ په‌روا ویستیان یه‌كڕیزی نیشتمانی تێك بده‌ن، هاوکات هه‌موو لێدوانێکیش ره‌ت ئه‌که‌ینه‌وه که ده‌زگا فەرمییەکان و هێزه ئه‌منییه‌کان له‌که‌دار بکات.
باس لەوەشکراوە، داوا له هه‌موو لایه‌ك ئه‌كه‌ین دانبه‌خۆیاندا بگرن و وابكه‌ن زمانی عه‌قڵ زاڵ ببێ و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای وڵات بخه‌نه سه‌روی هه‌موو ئیعتیبارێكی تره‌وه، چونكه عێراق پێویستی به یه‌كخستنی هه‌ڵوێستی نیشتمانی و ریزه‌كانی هه‌یه بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی قه‌یرانه ئه‌منی و ئابورییه‌كان كه وڵاته‌كه‌مان توشی بوەته‌وه.