نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، له 24 كاتژمێری رابردوودا دوو هه‌زار و 554 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا تۆماركراون و 55 تووشبووی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 25/10/2020 له راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق بڵاویكرده‌وه، 2 هه‌زار و 554 تووشبووی نوێ له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا تۆماركراون به‌و پێیه‌ش كۆی گشتی تووشبووان گه‌یشته 451 هه‌زار و 707 كه‌س.
هه‌ربه‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌نراوه، له‌و ماوه‌یه‌دا 55 تووشبووی دیكه له سه‌ره‌تاسه‌ری عیراق گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه كۆی گشتی گیان له‌ده‌ستدان بۆ 10 هه‌زار 623 كه‌س به‌رزبۆته‌وه.
به‌پێی ئاماره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق، هه‌ر له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا سێ هه‌زار و 140 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه، به‌و پێیه تائێستا 381 هه‌زار و 349 تووشبوو په‌تاكه‌یان تێپه‌ڕاندووه.