نه‌وا
رۆژنامه‌یه‌كى ئیسرائیلى پێیوایه، ئه‌گه‌ر جددیبون هه‌بێت له نێوان هه‌ردولا، ئه‌وا ده‌توانرێت په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان ئیسرائیل و عێراق ئاسایى بكرێته‌وه، حكومه‌ته‌كه‌ى كازمیش حكومه‌تێكى باشه بۆ پشتگیریكردنى دیموكراسى.
له‌ماوه‌ى رابردودا ژماره‌یه‌ك وڵاتانى عه‌ره‌بى و جیهانى ده‌ستیان كردوه به ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و یه‌كه‌م وڵاتیش ئیمارات بوو، ئه‌وه‌ش به چاودێرى و سه‌رپه‌رشتى ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا، به‌دواى ئه‌و وڵاته عهبیهشدا ژماره‌یه‌كى تر وڵات شوێنپێیان هه‌ڵگرت.
ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى ئیسرائیل و وڵاتانى جیهان به‌تایبه‌تى وڵاتانى ئیسلامى ناڕه‌زایى كۆمارى ئیسلامى ئێران و چه‌ندین وڵاتى تر به‌تایبه‌تى وڵاته شیعه‌كانى به‌دوادا هات، چه‌ندین لایه‌ن و كه‌سایه‌تى سیاسیش به توندى هه‌ر هه‌وڵێكى عێراق بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌لأ ته‌لئه‌بیب ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
رۆژنامه‌ى جیروزالیم پۆستى ئیسرائیلى له راپۆرتێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئاسایى كردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان عێراق و ئیسرائیل له‌لایه‌ن وڵاتانى عه‌ره‌بى و ئه‌مریكا و ده‌وڵه‌تانى خۆرئاواوه پشتگیریه‌كى ته‌واو ده‌كرێت، ئێستاش كاتى رێكه‌وتنى ئاشتییه له‌نێوان ئیسرائیل و عێراق.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكردوه، له ساڵى په‌نجاكانى سه‌ده‌ى رابردوه‌وه دامه‌زراوه عێراقیه‌كان ده‌وڵه‌تى عبرییان "ئیسرائیل" ره‌تكردوه‌ته‌وه و له دژى كاریان كردوه، سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌وه‌ش تائێستا بارودۆخه‌كه به ته‌واوه‌تى جیاوازه و حكومه‌تى نوێى عێراق پشتگیرى دیمو‌كراتى ده‌كات، هه‌روه‌ها له ئێستا حكومه‌ته‌كه‌ى مسته‌فا كازمى هه‌وڵى فراوانكردنى په‌یوه‌ندیه ئابورییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى ده‌دات له‌گه‌ڵ هاوسێ هه‌رێمییه‌كانیدا.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتوه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى وته‌بێژێكى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ماوه‌ى رابردودا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه ئاسایى كردنه‌وه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له‌لایه‌ن یاسا عێراقیه‌كانه‌وه رێگه پێدراو نییه، به‌ڵام ده‌توانرێت تانه له‌و بابه‌ته بدرێت ئه‌گه‌ر سوربونێكى به‌هێز له‌نێوان هه‌ردولا هه‌بێت، پێشتریش "حه‌سه‌ن كایبه" وتهیبَژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل وتبوى كه حكومه‌ته‌كه‌ى ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ عێراق بنیاد بنێت و چاوى له رێكه‌وتنى ئاسایى كردنه‌وه‌یه.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكردبوو، حكومه‌تى ئیسرائیلى گرنگى به بره‌ودان به په‌یوه‌ندیه رۆشنبیرى و دبلۆماسیه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق ده‌دات و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه له‌ساڵى 2018 په‌یجێكى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك به زمانى عه‌ره‌بى بۆ ئه‌و بابه‌ته دروستكردوه.
رۆژنامه‌ى تایمز ئۆف ئیسرائیل له‌و باره‌یه‌وه نوسیویهتى، ئامانج له په‌یجه‌كه ئه‌وه‌یه كه وه‌ك باڵیۆزخانهیهكى ئه‌لكترۆنى له عێراق وایه، لاى خۆشیه‌وه "یوفال روتیم" به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل باسى لهوهكردوه، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان رێگه‌مان پێده‌ده‌ن بگه‌ینه خه‌ڵك و په‌یجه‌كه تائێستاش چالاكه و نزیكه‌ى 300 هه‌زار لایكى هه‌یه.
جیروزالیم پۆست له درێژه راپۆرته‌كه‌یدا جه‌ختیله‌وه‌شكردوه‌ته‌وه، "فه‌رید یاسین" باڵیۆزى عێراق له واشنتۆن له ساڵى 2019 وتویهتى، "هۆكارى بابه‌تیى هه‌یه كه له‌وانه‌یه ببێته هۆى دروستكردنى په‌یوه‌ندى له‌نێوان عێراق و ئیسرائیل، له‌وانه‌ش بونى ره‌وه‌ندێكى عێراقى گه‌وره له ئیسرائیل، كه تائێستاش شانازى به كلتور و رۆشنبیریانهوه ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌كه پێشى وایه، له‌سه‌ر حكومه‌تى عێراقى نوێ پێویسته هه‌وڵى ئاسایى كردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كان بدات له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئه‌وه‌ش هه‌نگاو به هه‌نگاو، چونكه تاكه رێگه‌یه بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى هه‌ژمونى ئێران و توركیا.
پێشتر میسال ئالوسى سه‌رۆكى حزبى نه‌ته‌وه‌ى عێراقى ئاشكرایكردبوو، گفتوگۆى نهێنى باڵا له‌نێوان عێراق و ده‌وڵه‌تانى ئه‌وروپى هه‌یه بۆ ئاسایى كردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، ئه‌و وه‌فده فه‌رمییه‌ى عێراق له‌ماوه‌ى رابردودا سه‌ردانى ئه‌وروپایان كرد گفتوگۆیان له‌و باره‌یه‌وه كردوه.
كۆمارى ئیسلامى ئێران پێى وانییه عێراق په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا ئاسایى بكاته‌وه، ئه‌وه‌ش له لێدوانى چه‌ندین به‌رپرسى ئه‌و وڵاته‌وه له‌و باره‌یه‌وه ده‌بینرێت، چه‌ندین لایه‌ن و كه‌سایه‌تى عێراقیش كه به نزیك له تاران ده‌ناسرێن ئاسایى كردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته ره‌تده‌كه‌نه‌وه، كۆتا لێدوانیش له‌و باره‌یه‌وه نورى مالكى سه‌رۆكى ئیئتلافى ده‌وڵه‌تى یاسابوو، كه تهلئهبیبى به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه هه‌وڵى ئاسایى كردنه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته شیعیه‌كان ده‌دات و پێشى وابوو "هه‌رگیز ئه‌وه رونادات".