ترامپ توندترین هه‌ڕه‌شه‌ له‌ میلیشیاكانى عیراق و ئێران ده‌كات

28/11/2020 جیهان

نه‌وا
دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا هەڕەشەی ئەوە دەكات، هەر ئەمریكییەك لە عیراق بكرێتە ئامانج، ئەوا وەڵامی توندیان دەبێت.
رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریكی لە زاری بەرپرسانی ئەمریكییەوە بڵاویكردوەتەوە، دۆناڵد ترامپ هەڕەشەی وەڵامی توندی كردوە و بە راوێژكارەكانی وتوە ئامادەیە فەرمان بۆ وەڵامی كوشندە دەربكات ئەگەر هەر ئەمریكییەك لەو هێرشانەدا بكوژرێت، كە دەدرێنە پاڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران.
رونیشكراوەتەوە، حكومەتی عیراق چوەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بەهۆی كۆتا هەفتەكانی سەرۆكایەتی دۆناڵد ترامپ ئەوەش لە ترسی سەرهەڵدانی شەڕە لەنێوان ئەمریكا و ئێران لەسەر خاكەكەی.
بەپێی رۆژنامەكە، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران روبەڕوی گوشارێكی زۆر دەبێتەوە لەلایەن بەرپرسانی ئەمریكاوە بۆئەوەی هەڵمەتی روبەڕوبونەوەی میلیشیاكانی سەربە ئێران گەورەتربكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group