حكومەتی هەرێم دەیەوێت بە فرۆشتنی موڵكەكانی موچەی فەرمانبەران دابینبكات

29/11/2020

نەوا
حكومەتی هەرێمی كوردستان دەیەوێت لە رێی فرۆشتنی موڵكەكانیەوە موچەی فەرمانبەران دابینبكات، بۆ ئەو مەبەستەش موڵكێكی دەخاتە زیادكردنی ئاشكراوە.
بەگوێرەی وتەی سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە بۆ كەناڵی كوردستان 24 ئاشكرایكردوە، موڵكێكی حكومەت لەسەر شەقامی 60 مەتری شاری هەولێر دەفرۆشرێت.
وتوشیەتی "موڵكەكە، شوێنی یانەی ئاوێزەی خێزانییە و بە پێكهاتەكانییەوە دەفرۆشرێت، رووبەرەكەشی 7 هەزار و 800 مەترە".
بەوتەی سەرچاوەكە، موڵكەكە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو (6-12-2020) بۆ فرۆشتن دەخرێتە زیادكردنی ئاشكراوە.
بە گوێرەی سەرچاوەكە، ئەو هەنگاوە بەشێكە لە هەوڵەكانی حكومەت بۆ فرۆشتنی هەندێك لە موڵك و زەوییەكانی بۆ دابینكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group