فەرهاد ئەتروشی: بەشداری دانیشتنی تایبەت بۆ متمانەدان بە كابینەی نوێی حكومەت دەكەن

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
فەرهاد ئەتروشی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، بەشداری لە دانیشتنی تایبەتی پەرلەمان دەكەن بۆ متمانەدان بە كابینەی نوێی حكومەتی عیراق بە سەرۆكایەتی عەلی زەیدی و كارنامەی وەزارییەكەی.
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق وتوشیەتی: بەشداریكردنەكەیان لە سۆنگەی بەرپرسیارێتییە دەستورییەكان و پاراستنی ئەمانەتی نیشتمانییە بەرامبەر بە گەلی عیراق، ئامادەبونی خۆیان لە دانیشتنی تایبەت بە دەنگدان لەسەر حكومەتی نوێ بە سەرۆكایەتی عەلی زەیدی و بەرنامە وەزارییەكەی رادەگەیەنن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group