ترامپ: دیموكراتەكان ئەمریكا دەكەن بە وڵاتێكی شیوعی

06/12/2020 جیهان

نەوا
دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا پێیوایە، ئەگەر دیموكراتەكان زۆرینەی دەنگی ئەنجومەنی پیران بەدەستبهێنن، ئەوا ئەمریكا دەكەن بە وڵاتێكی شیوعی. دەشڵێت "هەڵبژاردن دەبەمەوە، نەك جۆ بایدن".
دۆناڵد ترامپ لە وتەیەكدا لەبەردەم ئامادەبوانی گردبونەوەی هەڵبژاردن لە ویلایەتی جۆرجیا وتی "دەنگدەرانی جۆرجیا دیاری دەكەن منداڵەكانیان لەبەر سێبەری سۆسیالیزم دەژین یاخود لە وڵاتێكی ئازاددا".
سەرۆكی ئەمریكا پێیوایە دیموكراتەكان، ئیدارەدانی ئەمریكا بەرەو شیوعیەت دەبن، وتیشی "لە جۆرجیا و فلۆریدا و ئۆهایۆ و چەندین شوێنی دیكە هەڵبژاردنمان بردەوە، هەموو ئەوەی دەتوانین بیكەین چاوەڕێكردنی ژمارەكانە، دەیانەوێت بڕوامان پێبكەن، كە دۆڕاندمان، بەڵام ئێمە نەدۆڕاوین".
گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا لە ویلایەتی جۆرجیا، كە دوو بازنەیە و رۆژی 5-1-2021 ئەنجامدەدرێت، دیاری دەكات دیموكراتەكان یاخود كۆماریەكان كۆنترۆڵی ئەنجومەنی پیران دەكەن.
ئەگەر دیموكراتەكان بردیانەوە ئەوا دەتوانن كۆنترۆڵی ئەنجومەنی پیران بكەن سەرەڕای ئەوەی هەڵبژاردنیان بردوەتەوەو پۆستی سەرۆكی ئەمریكاش هی ئەوانە، ئەگەر كۆماریەكانیش بیبەنەوە ئەوا دەتوانن سنورێك بۆ كارەكانی دیموكراتەكان دابنێن لە سەردەمی سەرۆكایەتی جۆ بایدن-دا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group