عەباس عراقچی: ئێران لە بەرانبەر سەرجەم گوشارەكاندا بە سەربەرزی دەمێنێتەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، تاران لەسەر رێبازی ئایەتەڵڵا خامنەیی بەردەوام دەبێت و وەڵامی دەستدرێژییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل دەداتەوە.
لە پەراوێزی رێوڕەسمی عاشوورادا عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتەكەی لە بەرانبەر سەرجەم گوشارەكاندا بە سەربەرزی دەمێنێتەوە و بە وەفاداری بۆ رێبازی بەرەنگاربوونەوە دەمێنێتەوە، وتیشی، تاوانەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل لە دژی گەلەكەیان لەبیر ناكەن.
باسی لەوەشكرد، موحەڕەم و عاشوورای ئەمساڵ لە ئێران رەنگ و تامێكی جیاوازی هەیە، چونكە نیشتمانەكەمان رووبەڕووی دەستدرێژییەكی زۆردارانەی ئەمریكا وئیسرائیل بووەتەوە و لە پێناو ئازادی و كەرامەتدا شەهیدی بەخشیوە.
عەباس عراقچی دەڵێت، گەلی ئێران لە قوتابخانەی سەیدوشوهەدائەوە فێر بووە كە مردن بە كەرامەتەوە زۆر شەرەفمەندانەترە لە ژیان بە ژێردەستەیی و زەلیلی.
رونیشیكردەوە، ئێمە لەسەر پەیمانی خۆمان لەگەڵ رابەری مەزن شەهید ئایەتەڵڵا خامنەیی بەردەوامین، نە تاوانەكانی دوژمن لەبیر دەكەین و نە چاوپۆشی لەو خوێنە دەكەین كە بە ناحەق رێژراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group