نەوا-
پیت هێگسێت وەزیری جەنگی ئەمەریكا راپۆرتێكی كەناڵی سی ئێن ئێنی رەتكردەوە كە باس لەوە دەكات ئەمەریكا %80ی سیستەمی بەرگری موشەكی تادی خۆی بەكارهێناوە، لەسەر ئەو بابەتەش نوسیویەتی: ئەم مانشێتەی باس لە دابەزنینی ژمارەی تەقەمەنی لە كۆگاكانی ئەمریكا دەكات راست نییە.
كەناڵی سی ئێن ئێن لە راپۆرتەكەیدا بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەیەكی ئاگادار باسی لەوەكردوە، یەدەگی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەمەریكا لە ماوەی شەڕ لەگەڵ ئێران بە شێوەیەكی زۆر بەرچاو كەمبوەتەوە، سوپای ئەمەریكا لە سەرەتای دەستپێكردنی شەڕ لەگەڵ ئێرانەوە نزیكەی %80ی موشەكی تادی خۆی بەكارهێناوەو هەروەها نزیكەی نیوەی موشەكی پاتریۆتیشی بەكارهێناوە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا چەند رۆژێك پێش ئێستا رایگەیاند، لەسەر داوای وڵاتانی ناوچەكە هێرشەكانی سەر ئێرانی وەستاندوە بۆ ئەوەی دەرفەتێك بە دانوستانەكان بدات، بەڵام سی ئێن ئێن دەڵێت نیگەرانییەكان سەبارەت بە دابەزینی كۆگاكانی تەقەمەنی، لەگەڵ هەڵسەنگاندنی هەواڵگری سەبارەت بە ئەگەری بەرزبونەوەی قوربانیانی مەدەنی و هەڕەشەكان بۆ سەر ژێرخانی وزەی ناوچەكە رۆڵی هەبووە لە وەستاندنی هێرشەكاندا.