نەوا-
دادگای تێهەڵچونەوەی كەرخ لەشاری بەغداد فەرمانی دەستگیركردن و پشكنینی بۆ ئەحمەد ئەسەدی وەزیری پێشوی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی عیراق دەركرد.
بەگوێرەی ئەو بەڵگەنامەیەی بڵاوكراوەتەوە، دادگاكە فەرمانی بە ئەندامانی دەستەی لێكۆڵینەوەی دادوەری و هێزەكانی پۆلیس كردوە، تۆمەتبار ئەحمەد ئەسەدی دەستگیر بكەن.
سەبارەت بەهۆكاری دەركردنی فەرمانەكە لە نوسراوەكەی دادگادا هاتوە كە تۆمەتبار بەهۆی سود وەرگرتنی راستەوخۆ لەو گرێبەست و كارانەی كە لە ژێر دەسەڵاتی ئەودا بون وەك وەزیری كار، هەروەها تێپەڕاندنی چەندین گرێبەستی پێچەوانەی یاسا بەمەبەستی بەدەستهێنانی بەرژەوەندیی تایبەت بۆ خۆی و كەسانی دیكە، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەركردوە.