نه‌وا
عیماد باجه‌لان رۆژنامه‌نوس و شیكه‌ره‌وه‌ى سیاسى ده‌ڵێت "هه‌ندێك لایه‌ن هه‌وڵى دروستكردنى قه‌یران ده‌ده‌ن له‌نێوان به‌غدا و هه‌ولێردا و كار بۆ ساخته‌كردنى راستییه‌كان ده‌كه‌ن".
عیماد باجه‌لان له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتویه‌تی "په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان به‌غدا و هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌رده‌مى حكومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدییه‌وه لێكنزیكبونه‌وه‌یه‌كى گه‌وره‌ى به‌خۆیه‌وه‌بینى، به‌ڵام هه‌ندێك كوتله به هۆكارى سیاسى گوشار دروستده‌كه‌ن و هه‌وڵى دروستكردنى قه‌یران له‌نێوان هه‌ردوولا و تێكه‌ڵكردنى كارته‌كان و ساخته‌كردنى راستییه‌كان ده‌ده‌ن".
باسى له‌وه‌شكردوه، هه‌رێم پابه‌ندبوه و پابه‌ندده‌بێت به سه‌رجه‌م رێككه‌وتنه‌كانه‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا، به‌ڵام هه‌ندێك هه‌وڵى ئه‌وه ده‌ده‌ن كارته‌كان تێكه‌ڵ بكه‌ن و بۆ مه‌به‌ستى دیاریكراو راستیه‌كان بشێوێنن".
به‌وته‌ی عیماد باجه‌لان، پشكى هه‌رێم له بودجه‌ى ساڵى 2019 بریتیبوه له 950 ملیار دینارى مانگانه، به‌ڵام 450 ملیار دینار ده‌نێردرا به‌هۆى ئه‌وه‌ى نه‌وتى راده‌ست نه‌ده‌كرد و هه‌رێمیش كێشه‌ى نه‌بو له‌وباره‌یه‌وه، به‌ڵام ئێستا حكومه‌ت 320 ملیار دینار ده‌نێرێت و ئه‌وه‌ش موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى پێ دابین ناكرێت.