نەوا
وەزارەتی رۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە: بەهۆی پابەندنەبون بە فەرمانی راگرتنی پەخشەكەی، راگرتنی پەخشی كەناڵی ئاسمانی "ئێن ئاڕ تی" بۆ ماوەی یەك هەفتەی دیكە درێژكراوەتەوە.
وەزارەتی رۆشنبیری لە بڵاوكراوەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە: كەناڵی "ئێن ئاڕ تی" پابەند نەبوە بە بڕیاری راگرتنی پەخشەكەیەوە و بە هەمان "فریكوێنسی" و "لۆگۆ"وە بەردەوام بوە لە پەخشكردن و بڵاوكردنەوەی دیمەنی توندوتیژی و سوتاندنی بارەگای حزب و دەزگای حكومی.
رونیشكراوەتەوە: هەروەها كەناڵەكە هانی خەڵك دەدات، بۆیە جارێكی دیكە كەناڵی ناوبراومان ئاگادار كردەوە بە نوسراو بەڵام پابەندی ئاگادار كردنەوەكە نەبوە.
وەزارەتی رۆشنبیری حكومەتی هەرێم جەختیلەوەشكردوەتەوە: بۆیە بەهۆیەوە پەخشی كەناڵەكە بۆ ماوەی یەك هەفتەی دیكە رادەگیرێت.