مالكی: ئەنجومەنی پارێزگاكان هەڵناوەشێنرێنەوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا سەبارەت بە هەوڵەكان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكان رایگەیاند، راستكردنەوەی رێڕەوی سیاسی و گۆڕانكاری لە وڵاتدا تەنها لە رێگەی سندوقەكانی دەنگدان و رۆڵی هۆزەكانەوە بەدەستدێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەنجومەنی پارێزگاكان دەستورین و هەڵناوەشێنرێنەوە، چونكە حكومەتە خۆجێییەكان ناتوانن بەبێ سەرپەرشتی و چاودێریی ئەنجومەنێكی كارا كاربكەن.
مالكی رەتیشیكردەوە، خاكی عیراق بۆ زیانگەیاندن بە وڵاتانی دیكە بەكار بهێنرێت.
جێی ئاماژەیە، خۆپیشاندەرانی بزوتنەوەی تشرینی 2019 داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەكەن و تۆمەتباریانكردون بە گەندەڵی و بێسودی بۆ پارێزگاكانیان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group