نەوا-
عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بڵاویكردەوە، پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ 12 وەزیری دەرەوەی وڵاتانی ناوچەكەو جیهان كردوە تاوەكو مەترسییەكانی پەرەسەندنی ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كردەوەكانی ئەمریكاو ئیسرائیل تاوتوێ بكەن.
عیراقچی ئاماژەشیكردوە، لێكەوتەی كردەوەكانی ئەمریكاو ئیسرائیلی لەگەڵ ئەو بەرپرسانە تاوتوێ كردوەو جەختی لە رێزگرتن لە سەروەریی خاكی وڵاتان و راگرتنی هەڕەشەو دەستدرێژییەكان و دەستوەرنەدانی هێزە دەرەكییەكان كردوەتەوە.
عیراقچی وتوشیەتی، پێویستە وڵاتانی ناوچەكە رێگری لە تەشەنەسەندنی نائارامی بكەن و دەرفەت بۆ رێككەوتنی ئەمنی هەرێمی بەبێ دەستوەردانی دەرەكی بڕەخسێنن.