نەوا
مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژكاری ئابوریی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت: دەوڵەت بەبێ پرۆژە یاسای بودجە ئاماژەكانی مەترسیدار دەبن و پرۆژە یاسای بودجەی 2021 چوەتە ركابەری سیاسیەوە.
مەزهەر محەمەد ساڵح لە لێدوانێكی تایبەتدا بە رادیۆی نەوای وت: بودجە پلانێكی ساڵانەیە و دەوڵەت بەبێ بونی بودجە روبەڕوی ئامادەی مەترسیدار دەبێتەوە، پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 چوەتە چوارچێوەی ركابەری سیاسییەوە، ئەنجامی ئەوەش ئاماژەی مەترسیدار لەسەر داهاتوی عێراق دەردەكەوێت.
ئەوەشی رونكردوەتەوە: موچەی فەرمانبەران گرەنتیكراوە و وەزارەتی داراییش بودجەیەكی نەختینەیی هەیە كە خەرجی مانگانەی پێ دابین دەكات، نابێت تێپەڕاندنی بودجە و زنجیرەی موچە تێكەڵ بكرێت چونكە ئەوە وروژاندنە.
ئەمەش لەكاتێكدایە، پێشتر بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق هۆشداریدا لە دواكەوتنی پرۆژە یاسای بودجەی 2021 و خەختیلەوەشكردبوەوە كە دەبێتە هۆی دواكەوتنی موچەی فەرمانبەران.