نهوا
جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق، وەڵامی تویتەكەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی لەبارەی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان دایەوە و رایگەیاند، هەر رێكەوتنێك لەسەر پرسی نەوت و شایستە داراییەكانی هەرێم بكرێت لەدەرەوەی یاسای كورتهێنانی دارایی، پوچەڵە.
حەسەن كەعبی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، هەر ڕێككەوتنێك لەسەر نەوت و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بكرێت، پێچەوانەی بڕگە و ماددەكانی یاسای كورتهێنانی دارایی بۆ پڕكردنەوەی قەرز بێت، پوچەڵە.
پێشتر مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە تویتێكدا رایگەیاند، بەقووڵی هاوسۆزم لەگەڵ خەم و ژانی خەڵكی خۆمان لەهەرێمی كوردستان، بەتایبەت شاری سلێمانی شاخ و رۆشنبیری و ڕەسەنایەتی، توڕەییان پاساودارە چونكە بەرهەمی ساڵانێكی زۆر و چەندین دەیەی پێشوە.
جەختیشیكردبوەوە، بەجدی كاردەكەن لەسەر شایستەییەكانی گەل لە هەرێمی كوردستان و هەمو شارێكی عێراق.