نه‌وا
وه‌زیری به‌رگریی ئێران باس له‌وه‌ده‌كات پڕۆژه‌كه‌یان بۆ له‌ناو بردنی ته‌لئه‌بیب و حه‌یفای ئیسرائیل ئاماده‌یه.
ئه‌میر حاته‌می وه‌زیری به‌رگریی ئێران سه‌باره‌ت به لێدوانێكی هاوتا ئیسرائیلییه‌كه‌ی له باره‌ی پڕۆژه‌ی ئه‌و وڵاته بۆ كردنه ئامانجی بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئێران وتی، به‌رپرسانی ته‌لئه‌بیب قسه‌ی گه‌وره‌تر له خۆیان ده‌كه‌ن.
وتیشی، پڕۆژه‌كه‌یان بۆ له‌ناوبردنی شاره‌كانی ته‌لئه‌بیب و حه‌یفای ئیسرائیل به‌ته‌واوه‌تی ئاماده‌یه بۆ جێبه‌جێكردن.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه بنی گانتز وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل رایگه‌یاند، پڕۆژه‌كه‌یان بۆ كردنه ئامانجی دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران ئاماده‌یه و چه‌ند ئامانجێكیشیان ده‌ستنیشان كردووه، كه دوور نییه بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی به‌كاربهێنرێن.