نه‌وا
وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیاده‌ى له پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین راگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یاندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له ته‌واوی پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهوك و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی راپه‌رین و گه‌رمیان و گشت یه‌كه كارگێڕییه‌كانیان قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیاده له كاتژمێر 08:00ی شه‌و تاوه‌كو 06:00ی به‌یانی جێبه‌جێ ده‌كرێت و بڕیاره‌كه‌ش له 8-4ی نیسان ده‌كه‌وێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتوه ئاڵوگوڕی بازرگانی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌نێوان پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی عێراق، بڕیاره‌كه‌ش هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبێلی ئاژانس و رێكخراوه‌كانی (UN)، و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، و هاوپه‌یمانان، و دیپلۆماتكاران، و ئۆتۆمبێلی هێزه ئه‌منییه‌كان، و تیمه ته‌ندروستییه‌كان، و كۆمپانیاكانی نه‌وت، و كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندییه‌كان، و ئۆتۆمبێلی ئه‌مبوڵانس، و رۆژنامه‌وانان و ئه‌وانه‌ی له ئه‌ركی فه‌رمیدان ناگرێته‌وه و ده‌رمانخانه‌كانیش به كراوه‌یی ده‌مێننه‌وه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ رونیشیكرده‌وه، ئه‌م بڕیاره له رێككه‌وتی 08-04-2021 له كاتژمێر 08:00ی شه‌و، تاوه‌كو رێككه‌وتی 12-04-2021 كاتژمێر 08:00ی شه‌و جێبه‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی وه‌قائعی كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه.