نهوا
وتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، کە شەش چهكداری داعش لە بەغدای پایتەخت و پارێزگاکانی ئەنبار و نەینەوا، دەستگیرکراون.
لیوا یەحیا رەسول وتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردەوە کە ھێزەکانی دژەتیرۆر لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، چوار چهكداری داعشیان لە قەزاکانی خالیدییە، فەللوجە و گەرمە سەربە پارێزگای ئەنبار دەستگیرکردووە.
راشیگەیاندووە کە ھەروەھا ھێزەکانی دژەتیرۆر ئۆپەراسیۆنێکان لە ناوچەی کەرخ بەشی رۆژئاوای بەغدای پایتەخت ئەنجامداوە کە لە میانیدا چهكداری داعشیان دەستگیرکردووە.
لیوا یەحیا رەسول ئاماژەی بەوەیشداوە کە ھێزەکانی دژەتیرۆر لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، چهكدارێكی دیكهی داعشیان لە قەزای مەخموور باشووری رۆژھەڵاتی پارێزگای نەینەوا، دەستگیرکردووە.