دوو تۆمەتبار دەستگیر كران كە دەستدرێژی سێكسیان كردوەتە سەر كچێكی 13 ساڵان

28/04/2021 عێراق

نەوا-
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشكرایكرد: دوو تۆمەتبار دەستگیر كراون كە كچێكی منداڵیان رفاندوە و دواتر فڕێیانداوەتە ناو زبڵ و خاشاكەوە و وایانزانیوە گیانی لەدەستداوە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویكردوەتەوە: مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی تاوانی بەغدا لە ناوچەی ئەبوغرێب دوو تۆمەتباریان دەستگیر كردوە كە كچێكی منداڵی 13 ساڵانیان رفاندوە و دواتر لە ناو زبڵ و خاشاكدا فڕێیانداوە.
رونیشكراوەتەوە: دوو تۆمەتبارەكە دەستدرێژی سێكسیان كردوەتە سەر كچەكە و دواتر بە توندی لێیان داوە و وایانزانیوە گیانی لەدەستداوە.
جەختلەوەشكراوەتەوە: رێوشوێنی یاسای دژی تۆمەتبارەكان گیراوەتەبەر و رادەستی لایەنی دادوەریی كراون بۆ ئەوەی بە سزای دادپەروەرانەی خۆیان بگەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group