كاتی دابەشكردنی بەشە خۆراك ئاشكراكرا

17/06/2021 عێراق

نەوا-
وەزارەتی بارزگانی عێراق ئاشكرایكرد، سەرەتای مانگی داهاتوو بەشە خۆراكی هاوڵاتیان دابەش دەكرێت و لە 7 مادەی خۆراكی پێكهاتووە.
محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی بە رۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی وتووە، ئامادەكردنی كۆگاكان لە بەغدا و پارێزگاكانی تر كۆتایی هاتووە بۆ بەشە خۆراكی هاوڵاتیان كە لە 7 مادەی خۆراكی پێكدێت، هەروەها پشكنین بۆ سەرجەم مادەكان دەكرێت.
مانگی رابردوو ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر پێشنیازێكی وەزارەتی بازرگانی دەربڕی بۆ دابینكردنی پشكی خۆراك بۆ هاوڵاتیان كە لە 7 مادەی خۆراكی پێكهاتبێت، وتەبێژەكەی ئەو وەزارەتەش جەختیلەوەكردووە، ئامانج لەو پرۆژەیە چاكسازییە لە سیستمی فۆڕمی خۆراك.
جەختیلەوەشكردووەتەوە، سەرەڕای دابینكردنی پارە هەردوو وەزارەتی نەوت و داراییش هاوكار بوون لە سەرخستنی پرۆژەكە، هۆشداریش دەدات لەوەی كە هەر مادەیەكی ناو فۆڕمەكە بگۆڕدرێت، ئەو بریكارە راپێچی دادگا دەكرێت و مۆڵەتی لێدەسەندرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group