نه‌وا
ئه‌مریكا ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی چوار هه‌زار په‌نابه‌ری عێراقی كردووه، كه گومانی ئه‌وه‌یان له‌سه‌ره كه ساخته‌كاریان كردووه و له‌و ژماره‌یه 500 كه‌سیان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و وڵاته و ئه‌گه‌ری هه‌یه دیپۆرت بكرێنه‌وه.
به‌پێی راپۆرتێكی ئاژانسی رۆیته‌رز وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گومانی له‌لا دروست بووه كه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و عێراقیانه‌ی داوای مافی په‌نابه‌رێتیان كردووه، به‌ڵگه‌نامه و دۆسیه‌ی ناراست و ساخته‌یان پێشكه‌ش كردبێت.
به‌هۆی ئه‌و گومانه‌وه ئه‌مریكا ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی چوار هه‌زار عێراقی كردووه و 500 كه‌س له‌وان كه مافی په‌نابه‌رێتیان وه‌رگرتووه، دور نییه دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه سه‌لماندنی ساختهكارییهكهیان دیپۆرتی عێراق بكرێنه‌وه.
هه‌ر به هۆی كه‌یسی ئه‌و عێراقیانهوه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بڕیاریداوه پێداچوونه‌وه به دۆسیه‌ی 104 هه‌زار كه‌سی تردا بكات، كه داوای وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتیان كردووه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكی له‌و بڕوایه‌دان كه ئه‌و عێراقیانه كه‌یسی ساخته‌یان پێشكه‌ش كردووه و گومانیش ده‌كه‌ن كه له قۆناغه‌كانی پێشكه‌شكردنی داواكاری په‌نابه‌رێتیدا به‌رتیلیان دابێت.
ئه‌و كه‌سانه سودمهنبوون له پرۆگرامی رێگه‌پێدانی راسته‌وخۆ كه تایبه‌ته به به‌خشینی مافی مانه‌وه به‌و عێراقیانه‌ی كه له دوای ساڵی 2003ه‌وه واته دوای رووخانی رژێمی به‌عس له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مریكا كاریان كردبوو.
پرۆگرامه‌كه له ساڵی 2007ه‌وه كه‌وتبوه كار و پرۆسه‌ی نیشته‌جێكردنی عێراقیه‌كانی له ئه‌مریكا خێراتر ده‌كرد، به‌ڵام به هۆی دروستبوونی گومان له سه‌ر دۆسیه‌ی به‌شێك له‌و عێراقیانه، له مانگی كانونی دووه‌می ئه‌مساڵ بۆ ماوه‌ی 90 رۆژ راگیرا و له مانگی نیسانیشدا به یه‌كجاری پرۆگرامه‌كه هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه.