عێراق 11هەمین گەورەترین وڵاتی كڕیاری چەكە لە جیهاندا

20/06/2021 عێراق

نەوا-
بەپێی ریزبەندییەكی گۆڤاری CEOWORLDی ئەمریكی، لەناو وڵاتە كڕیارەكانی چەكدا لەماوەی 5 ساڵی رابردوودا عێراق پلەی 11ی گرتووە.
گۆڤارەكە لە راپۆرتێكدا بڵاویكردووەتەوە، لەناو ئەو وڵاتانەی لە ماوەی 5 ساڵی رابردوودا زۆرترین چەكیان كڕیوە، لە 40 وڵاتی جیهاندا سعودیە پلەی یەكەمی گرتووە و 11%ی چەكی فرۆشراوی لە جیهاندا كڕیوە.
رونیشكراوەتەوە، بە دوای ئەویشدا هندستان بە رێژەی 9.5% و میسر بە رێژەی 5.8%، بەدوای ئەو وڵاتانەشدا ئوسترالیا، چین، جەزائیر، كۆریای باشور، قەتەر، ئیمارات، و دواتر پاكستان دێن.
گۆڤارەكە ئەوەشی بڵاوكردووەتەوە، هەرچی عێراقە بە رێژەی 2.5% لە پلەی 11ی ریزبەندییەكەدا دەبینرێت، هەروەها 41%ی چەكی كڕدراوی عێراق لەلایەن ئەمریكاوە دابین كراوە، بەشێوەیەكی گشتیش كڕینی چەك لەلایەن وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست 25% گەشەی كردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group