نه‌وا
سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، "هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره باشترین بژارده‌ی گه‌له‌كه‌مان و پاك و بێگه‌رد ده‌بێت"، هۆشداریش دەدات لە کڕینی دەنگی خەڵکی عێراق لە ژێر ناوی دامەزراندن یان دابەشکردنی زەوی.
رۆژی چوارشەممە، 22/9/2021 ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی کۆبووەوە و چەند تەوەرێکی تاوتوێکرد، كه دیارترینیان هەڵبژاردنی 10ی ئۆکتۆبەری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بوو.
لای خۆیه‌وه مستەفا کازمی رایگەیاند، چه‌ند رۆژێک ماوە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو، متمانەی تەواومان هەیە ئەم هەڵبژاردنە ئه‌نجامه‌كانی شه‌فاف و بێگه‌رد ده‌بێت و باجه‌كه‌ی هه‌ر چییه‌ك بێت رێگه به گه‌نده‌ڵی و ساخته‌كاری نادرێت".
وتیشی: "هەموو پێداویستییەکانی هەڵبژاردنمان لەڕووی ئاسایش و لۆجستی و دارایی جێبەجێکردووە و هیچ شتێك نه‌ماوه ته‌نیا كات نه‌بێت".
سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق داوای کردووە هەموو عێراقییەکان بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و کۆتایی بە "سەردەمی گەندەڵی" بهێنن کە زیانی بە عێراق گەیاند.
مستەفا کازمی، هه‌روه‌ها هۆشداریی داوە لە کڕینی دەنگی خەڵک بەبەڵێنی ساختە و دامەزراندنی ناڕاست یان دابەشکردنی زەوی و وتی "نابێت هاووڵاتییان باوه‌ڕ به‌و به‌ڵێنانه بكه‌ن، چونكه ئه‌مانه به‌ڵێنی درۆن".
بڕیاره هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 10/10/2021 بەڕێوەبچێت، كه 3 هەزار و 244 کەس خۆیان کاندید کردووە و کێبڕکێ لەسەر 329 کورسی پەرلەمانی دەکەن.