كۆمسیۆن 2900 بنكەی دەنگدانی تایبەتی كردووەتەوە

28/09/2021 عێراق

نەوا-
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرای كرد، 2 هەزار و 900 بنكەی بۆ دەنگدانی تایبەت لە سەرتاسەری عێراقدا كردووەتەوە.
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی، پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەڵبژاردنەكانی پێشوەختە لە 8ی تشرینی یەكەمی داهاتوودا بەڕێوەدەچێت كە تیایدا كارمەندانی ئەمنی، ئاوارەكان و زیندانیان دەنگ دەدەن.
رونیشیكردووەتەوە، كۆمیسیۆن دوو هەزار و 584 بنكەی دەنگدانی تایبەت بە كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان كردووەتەوە كە ژمارەیان زیاتر لە یەك ملیۆن دەنگدەرە.
وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان جەختی لەوەش كردووەتەوە، هەروەها كۆمیسیۆن 309 بنكەی دەنگدانی تایبەت بە ئاوارەكان و 7 بنكەی دیكەیشی بۆ بەندكراوانی ناو گرتووخانەكاندا كردووەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group