مستەفا کازمی داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات گۆڕانکاری تەواو بکەن

پێش 4 هەفتە عێراق

نه‌وا
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردن داوایەکی لە هاوڵاتییان کرد و وتی، "لە رێگەی هەڵبژاردنەوە گۆڕانکاری تەواو بکەن."

 سەرۆکوەزیرانی عێراق لە په‌یامێكدا له‌تویتەر نوسیویه‌تی، "چۆن بەڵێنی خۆتان لەبەردەم چاکسازیی و قوربانیاندان لە رێگای کاروانی ملیۆنی بردە سەر، بەھەمان شێوە ئەو کاروانە لە رێگای ھەڵبژاردنەکانەوە بەرەو گۆڕانکاریی تەواو بکەن."
بڕیارە رۆژی ١٠ تشرینی یه‌كه‌می ئەمساڵدا، هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و بەپێی دوایین لێدوانەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانیش، سەرجەم ئامادەكارییەكان كۆتاییان هاتووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group