ئەنجومەنی ئاسایش داوای پێكهێنانی حكومەتێكی گشتگیر لە عێراق دەكات

23/10/2021 عێراق

نەوا-
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان داوا دەكات، حكومەتێكی گشتگیر لە عێراق پێكبهێندرێت و هەموو لایەنەكان رێز لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان بگرن.
ئەنجومەنی ئاسایش لەراگەیەنراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، دەستخۆشی لەكۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق، نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتوەكان و حكومەتی فیدراڵ دەكەن كە رۆڵی بەرچاویان هەبوە لە سەرخستنی هەڵبژاردن و پیرۆزبایی لە گەلی عێراقیش دەكەن.
رونیشكراوەتەوە، پێشوازی لەو راپۆرتە سەرەتاییانە دەكەن كە باس لەوە دەكەن هەڵبژاردنەكانی عێراق سەركەوتوو بون و لەرووی تەكنیكییەوە پێشكەوتنیان بەخۆیانەوە بینیوە.
ئەنجومەنەكە داواش لە لایەنەكانی عێراق دەكات رێز لەئەنجامی هەڵبژاردنەكان بگرن و هەموو ناكۆكییەكیش  بەشێوەیەكی ئاشتیانە و بەیاسا یەكلایی بكرێتەوە، تاوەكو حكومەتی داهاتوو رەنگدانەوەی خواستی خەڵكی عێراق بێت بۆ دیموكراسییەكی بەهێزتر.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group