دوو گەشتی فڕۆكەوانی بۆ گەڕاندنەوەی كۆچبەرانی بیلاروسیا ئەنجامدەدرێت

6 رۆژ پێش ئێستا عێراق

وەزارەتی گواستنەوەی عیراق رایگەیاند، دوو گەشتی فڕۆكەوانی تر ئەنجامدەدەن بۆ گەڕاندنەوەی ئەو كۆچبەرانەی لە بیلاروسیا گیریانخواردوە.
لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی گواستنەوەی عیراق لەسەر زاری عەباس عومران بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عیراق رایگەیاندوە، لەسەر رێنمایی وەزیری گواستنەوەی عیراق دوای وەرگرتنی رەزامەندی لەلایەنی پەیوەندیدار دوو گەشتی فڕۆكەوانی راستەوخۆ لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە بۆ فڕۆكەخانەی مینسك ئەنجامدەدەن بەمەبەستی گەڕاندنەوەی ئەو هاووڵاتییە عیراقیانەی لەو وڵاتە گیریانخواردوە.
راشیگەیاندوە، سەرجەم ئەو پێداویستیە مرۆییانە ئامادەكراون بۆ ئەو كۆچبەرانەی كە لەو وڵاتە پێویستیان پێیەتی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group