شارەزایانی ئابوری: ئۆمیكرۆن كاریگەری ناكاتە سەر ئابوری جیهان

30/11/2021 جیهان

نەوا-
شارەزایانی ئابوری پێیان وایە، نەوەی ئۆمیكرۆنی كۆرۆنا كاریگەری ناكاتە سەر ئابوری جیهان و تەنها كاریگەری لەسەر كەرتی گەشتوگوزار دادەنێت، ئەوەش مەلەفێكی زۆر بچوكە لە چالاكی گشتی ئابوریی.
رۆژنامەی "فاینانشیاڵ تایمز"ی بەریتانی لەزاری شارەزایانی ئابورییەوە بڵاویكردووەتەوە، پێیان وایە ئەو نەوە نوێیەی كۆرۆنا كە بە "ئۆمیكرۆن" ناسراوە و شەپۆلی نوێی ڤایرۆسەكە كاریگەری ناكاتە سەر ئابوری جیهان.
ئەوەش هاتووە، ئابوری جیهان بە ئاسانی دەتوانێت بەسەر ئەو كاریگەرییانەدا زاڵ ببێت، ئەوەش بە پشتبەستن بە توانای ئابوری بۆ سەركەوتن بەسەر كاریگەریەكانی پێشووی كۆرۆنا و خێرایی بڵاوبونەوەی ڤاكسینەكان.
رۆژنامەكە باسی لەوەش كردووە، هەندێك لە شارەزایان پێیان وایە تەنها مەلەفی گەشتوگوزار زیانی گەورە دەكات لە هەندێك وڵات، ئەوەش مەلەفێكی زۆر بچوكە لە چالاكی گشتی ئابوریی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group