پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ هەرایان نایەوە (وێنە)

09/01/2022 عێراق

نەوا-
پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ لە رێگەی "توك توك"ەوە چوونە پەرلەمانی عیراق و ئەوەش كاردانەوەی زۆری لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان لێكەوتەوە و جەخت لەوە دەكەنەوە، وەك رێزێك بۆ خوێنی شەهیدانی تشرین ئەو كارەیان كردووە.
لەو بارەیەوە ئومێد محەمەد پەرلەمانتاری نەوەی نوێ رایگەیاندووە، چونیان بۆ تەلاری پەرلەمانی عیراق لە رێگەی "توك توك"ەوە وەك رێزلێنانێكە بۆ خوێنی شەهیدانی خۆپیشاندانەكانی تشرین.
ئەو پەرلەمانتارە رونیشیكردووەتەوە، ئەوان ناچنە گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەتی داهاتووەوە، بەڵكو وەك ئۆپۆزسیۆن دەمێننەوە.
ئەمڕۆ ئەندامانی نوێی پەرلەمانی عیراق روویان كردنە تەلاری پەرلەمان بۆ كۆبوونەو و دیاری كردنی دەستەی سەرۆكایەتی، بەڵام كۆبونەوەكە دواخرا بۆ كاتژمێر 3ی دوانیوەڕۆ.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group