راوێژكاری سەرۆكوەزیرانی عێراق: حكومەت دەبێت 20 ملیار دۆلار قەرز بداتەوە.

27/01/2022 عێراق

نەوا
موزهر محەممەد ساڵح راوێژكاری سەرۆكوەزیرانی عیراق بۆ كاروباری دارایی رایگەیاند، قەرزی دەرەكی لەسەر حكومەت نزیكەی 20 ملیار دۆلارەو لە بودجەدا پارەی بۆ تەرخانكراوە، شارەزایەكی ئابوریش ئاشكرایكرد، قەرزی ناوخۆیی گەیشتووەتە 74 تریلیۆن دینار. 
د. موزهر محەممەد ووتویەتی، دۆخی قەرزەكان باشە، بە راشكاوی قەرزی دەرەكی  لە كەمبووندایە، ئەو قەرزەی كە دەبێت بدرێتەوە لە 20 ملیار دۆلار تێناپەڕێت كە لە بودجەدا پارەی بۆ تەرخانكراوە.
راوێژكارەكەی سەرۆكوەزیرانی عیراق وتوشیەتی، ڕاستە قەرزی ناوخۆیی زۆرە، بەڵام ئەوە قەرزێكە لە نێوان دامەزراوە داراییەكانی حكومەتدایە، كە 67٪ـی لە بانكی ناوەندیی عیراق وەرگیراوە، بۆیە قەرزەكە مەترسی كەمە و زیادبوونی داهاتی نەوت وادەكات بتوانن قەرزەكان بدەنەوە.
لای خۆیەوە د.عەبدولڕەحمان مەشهەدانی شارەزای ئابووری ئاشكرای كردوە، قەرزی دەرەكی سەر حكومەتی عیراقی كەمبووەتەوەو گەیشتووەتە نزیكەی 19 ملیار دۆلار یان كەمتر، بەڵام كێشەكە ئەوەیە كە قەرزی ناوخۆیی زیادبووە و گەیشتووەتە 74 تریلیۆن دینار، نزیكەی 7.8 تریلیۆن دینار زیادبووە. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group