یەكێك لەو ئەندامە نوێیانەی ئەنجومەنی نوێنەران كە سوێندی دەستوری خوارد بچوكترین ئەندامی ئەنجومەنەكەیە كە سێ رۆژە بڕوانامەی بەكالۆریۆسی بەدەستهێناوە.
زیا هندی كە لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سوێندی دەستوری خوارد لەسەر كوتلەی بزوتنەوەی ئیمتیداد بوە یەكێك لە شوێنگرەوانی پەرلەمانتارانی سەدر لەئەنجومەنی نوێنەران تەمەنی لە 32 تێناپەڕێت و ماوەی سێ رۆژە بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە زانستە سیاسیەكان لە زانكۆی كوفە بەدەستهێناوە.
هندی لە روی تەمەنیەوە بچوكترین ئەندامی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقە.
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە ئامادەبونی 202 ئەندام كۆبۆەو پەرلەمانتارانی نوێش سوێندی دەستوریان خوارد.
بەپێی راگەیەنراوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، كۆبونەوەی نائاسایی بەسەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی كراوەو پەرلەمانتارانی نوێ و شوێنگرەوەی كوتلەی سەدر سوێندی دەستوریا خواردەوە، هەروەها كۆتاییان بەهەمواری پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنەكە هێناو پەسەندیان كردوە.