حەشارگەیەكی گەورەی بەتاڵانبردنی نەوت ئاشكرا دەبێت

27/06/2022 عێراق

هێزەكانی عیراق حەشارگەیەكی بەتاڵانبردنی نەوت لە پارێزگای سەڵاحەدین ئاشكرادەكەن و دەستیبەسەردا دەگرن.
وەزارەتی نەوتی عیراق بڵاویكردۆتەوە، لەچوارچێوەی پرۆسە ئەمنییەكان بۆ بەسزاگەیاندنی ئەو مافیایانەی حەشارگەیان بونیاتناوە بۆ بەتاڵانبردنی نەوت و بەرهەمەكانی، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی وزە لەماوەی چەند سەعاتی رابردودا لەپارێزگای سەڵاحەدین دەستیانگرت بەسەر حەشارگەیەكدا كە نەوت و بەرهەماكانیان بەتاڵان دەبردو بە نایاسایی بازرگانیان پێوە دەكرد.
راشیگەیاندوە، لە حەشارگەكەدا چوار عەمباری گەورەی پڕ لە بەرهەمی نەوتیان دەستبەسەرداگرتوەو دوو تۆمەتباریشیان بەتۆمەتی بردن و بازرگانیكردنی نایاسایی دەستگیر كردوە. 
وەزارەتی نەوت ئاشكراشیكردوە، بەشی بازگەكانیش بە هاوكاری بنكەكانی پۆلیسی نەوت لە پارێزگاكانی نەینەواو بابل و بەسرەو سەڵاحەدین 5 تانكەری قاچاخیان دەستبەسەردا گرتوەو سێ تۆمەتباریشیان دەستگیر كردوە.

 

 

 

 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group