ژمارەی توشبووانی كۆلێرا گەیشتنە زیاتر لە 200 توشبوو

06/07/2022 عێراق

نەوا-
وەزارەتی تەندروستی عیراق تۆمار كردنی 39 توشبووی تری كۆلێرای راگەیاند وە بەوەش كۆی گشتی توشبووان لە سەرتاسەری عیراق گەیشتنە زیاتر لە 200 توشبوو.
لەو بارەیوە سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق بڵاویكردووەتەوە، لە 24 كاتژمێری رابردودا 39 توشبووی تری پەتای كۆلێرا تۆمار كراون، هەروەها 2 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
رونیشیكردووەتەوە، بەوەش كۆی گشتی توشبووان گەیشتوونەتە 208 كەس، 106یان لە پارێزگای كەركوكن، لە بەغدا 52 توشبوو، زیقار 19، دیالە 11، سلێمانی 10، موسەنا 3، بابل و كەربەلا یەكی 2 توشبوو و پارێزگای نەجەفیش یەك توشبوو تۆمار كراون.
سەبارەت بە 2 گیان لەدەستدانەكە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای كردووە، یەكیان لە كەركوكە و ئەوی تریان لە بەغدایە، داواش لە هاوڵاتیان دەكەن پابەندی رێنماییەكانبن.
ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری پارێزگای هەولێری تێدا نییە و بەپێی دوایین ئامار كە بەرپرسانی ئەو پارێزگایە ئاشكرایان كردووە، 106 توشبووی كۆلێرا تۆمار كراون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group