رێژەی بێكاری لە عیراق و هەرێمی كوردستان لە هەڵكشاندایە

06/07/2022 عێراق

وەزارەتی پلاندانانی عیراق رایگەیاند، ژمارەی بێكاری لە وڵاتدا بە رێژی 2.5% زیادیكردوەو بە بەراورد بە كۆتا تۆماری مەیدانیش كە ئەنجامدراوە رێژەكە گەیشتۆتە 16.5%.
لەوبارەیەوە خالید بەتال نەجم وەزیری پلاندانانی عیراق لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند، دەزگای ناوەندی ئامارو دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان ماڵەیەكی مەیدانیان كردوە لەساڵی 2021 كە گرنگترین ئاماری نیشتمانی و نێودەوڵەتیە بۆ دەستنیشانكردنی رێژەی ئەوانەی لەكاردان یاخود بێكارن و قەبارەی كارمەندان و بێكارانی لە وڵاتدا دەستنیشانكردوە.
راشیگەیاندوە، رێژەی بێكاری لەنێوان رەگەزی مێدا گەیشتۆتە 28.5%  ئەمەش دوهێندەی رێژەی بێكاریە بە بەراورد بە رەگەزی نێر، 17%یان خاوەنی كاری خۆیانن و لە پۆستە ئیدارییەكاندا كار دەكەن.
لەوبارەیەشەوە زیا عەواد كازم سەرۆكی دەزگای ناوەندی ئامار رایگەیاندوە، رێژەی بێكاری لەو تۆمارە مەیدانیەدا لە پارێزگاكانی نەینەواو موسەنناو زیقار بەرزە كە دوو لەسەر سێی دانیشتوانیان كە لەتەمەنی كاركردندان بێكارن و 33%یان كاردەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group