سەدر بۆ حەشدی شەعبی: ئامادەبن بۆ بەرگریكردن

04/08/2022 عێراق

موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر لە نوێترین پەیامیدا داوا لە حەشدی شەعبی دەكات پشیوانی بۆچونەكانی بكات و لەگەڵیاندا بێت.
موقتەدا سەدر لە پەیامەكەیدا دەڵێت: كاتێك لایەنگرانی ئێمەو چوارچێوەی هەماهەنگی كۆبونەوە واتای ئەوە نییە كە حەشدی شەعبی لەسەر یەكێك لەو دوو لایەنە هەژمار دەكرێت، تەواوی باوەڕمانوایە ئەوان لە بۆچونی ئێمە تێگەیشتون ئەوەی وتومانە لە داواكارییەكانی یەكڕیزی لەناو چوارچێوەی ئایینی و ئاسمانی و مرۆیی و باوەڕییەوە.
سەدر پەیامی ئاڕاستەكردون و دەشڵێت: خۆبەختكردوانی حەشدی شەعبی نزیكبنەوە لە بۆچونەكانمان لەوەی بونیاتی دەنێین،  ئێمە نەوەی سەدرین زۆرینەتان دەگەڕێنەوە سەر نەریتەكانمان، سڵاوی موسڵمانانەتان بۆ دەنێرین دەخوازین سوربن لەسەر جیهاد كردن تا خودا لەژێر یەك ئاڵادا كۆمان دەكاتەوە كە ئاڵای راستی رەهاو خاوەنی سەردەم و كاتەكانێتی، قوربانی بدەن لەپێناوی نیشتمان و ئامادەبن بۆ بەرگریكردن لە چاكسازی  و بەدەستهێنانی مافی رەها.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group