لێخۆشبون لە سزاو سودی قەرزی باج درێژ كرایەوە

پێش 2 هەفتە

رۆژی 20-9 دوا وادەبو بۆ سودمەندبون لە بڕیاری لێخۆشبون لە سزاو سودی قەرزی باج، بەڵام بڕیاردراوە تا 30 رۆژی دیكە هاووڵاتیان و كۆمپانیاكان لەو بڕیارە سودمەندبن.
كەمال وەرتی بەڕێوەبەری گشتی باج و خانوبەرەی میری لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكدا بۆ كەناڵ 24 ئاشكرایكردوە، تا مانگێكی دیكە هاووڵاتیان دەتوانن سودمەندبن لە بڕیاری لێخۆشبون لە قەرزی باج.
بەڕێوەبەری گشتی باج و خانوبەرەی میری راشیگەیاندوە، ماوەی شەش مانگە هاووڵاتیان سودمەندن لە بڕیاری لێخۆشبون لە قەرزی سودو سزای باج و هەرچەندە دوا وادەی جێبەجێكردنی بڕیاری لێخۆشبون لە قەرزی باج رۆژی سێشەممە 20-9 بوو، بەڵام بۆ قەرەبوكردنەوەی ئەو رۆژانەی لەماوەی رابردودا كەوتنە پشوەوە، بۆ ماوەی 30 رۆژی دیكە مامەڵەكان بۆ لێخۆشبون لە  قەرزی باج وەردەگیرێت.
كەمال وەرتی رونیشیكردۆتەوە، باج مافێكی گشتیەو بەشێوەی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بۆ خزمەتی هاووڵاتیان لەگەنجینەی حكومەت خەرجدەكرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group