قوربانیانی یاریگاكەی ئەندەنوسیا گەیشتنە 174 كەس

02/10/2022 جیهان

نەوا
بەپێی دوایین ئامار، ژمارەی ئەو كەسانەی لە ئاژاوەی یاریگاكەی ئەندەنوسیا گیانیان لەدەستداوە گەیشتوونەتە 174 كەس، هەروەها 180ی تر بریندارن.
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵی ئەندەنوسیا، ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی ئاژاوەی یاریگاكەی دورگەی "جاوە" گیانیان لەدەستداوە بەرزبوونەتەوە، ئەو روداوەش خوێناویترین رووداوە لە مێژووی تۆی پێدا.
بەپێی زانیاریەكانی، تاوەكو ئێستا 174 كەس گیانیان لەدەستداوە و هەروەها 180 كەسی تر بریندارن، ئەوەش دوای ئەوەی هێزەكانی پۆلیس هەوڵیاندا هاندەران رازی بكەن بگەڕێنەوە شوێنی دانیشتنیان بەڵام رەتیان كردەوە و بەهۆیەوە دوو ئەندامی پۆلیس كوژران، دواتریش هێزەكانی پۆلیس بە توندی روبەڕوی هاندەران بوونەوە.
دوای ئەوەی یانەی "ئاریما"ی ئەندەنوسی لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی "پێرسیبایا"ی كرد و بە ئەنجامی 3 گۆڵ بەرامبەر بە  2 گۆڵ یاریەكەی پێدۆڕاند، هاندەرانی توڕە رژانە نێو یاریگاكە و پێكدادان و ئاژاوە دەستی پێكرد و هێزە ئەمنییەكانیش بە توندی بەرپەرچییان دانەوە، ماوەی 20 ساڵە ئەوە یەكەمجارە یانەی ئاریما بەرامبەر پێرسیبایا بدۆڕێت كە ركابەری سەرسەختی یەكترن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group