كۆنترین ژەمە خۆراك لە مێژوودا دۆزرایەوە

26/11/2022 هەمەڕەنگ

نەوا
تیمێكی توێژەرانی نێودەوڵەتی ئاشكرایان كرد، كۆنترین شێوازی ژەمە خواردنیان لە مێژوودا دۆزیوەتەوە كە مێژووەكەی بۆ زیاتر لە 550 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە كە خواردنی كۆنترین گیانداری سەر زەوییە تاوەكو ئێستا زانرابێت كە ناوی "ئیدیاكاران"ە.
توێژەران باسیان لەوە كردووە، ژەمە خواردنەكە بۆ گیانداری جۆری "ئیدیاكاران" دەگەڕێتەوە كە لە نێوان 538 بۆ 635 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا ژیاوە.
ئەوەش هاتووە، ئەو گیاندارە وەك رووەكی بە بەردبوو وابووە لە قوڵایی زەریاكاندا و درێژیی گەیشتووەتە دوو مەتر و ئەستەمە بزانرێت كە سەربە چ نەوەیەكە، بەڵام بوونەوەر بووە چونكە هەندێكیان توانیویانە جوڵە بكەن.
هەر بەپێی توێژینەوەكە، گیاندارەكە ناوی "كیمبیریلا"یە و پێشكەوتووترین جۆری گیانداری " ئیدیاكاران" بووە، ئەو گیاندارە قەوزە و بەكتریای بنی زەریاكانی خواردووە، دەم و دەزگای هەرسی هەبووە و بەهەمان شێوەی گیاندارانی ئەم سەردەمە خۆراكی هەرس كردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group