سعودیەو چین 34 گرێبەستی وەبەرهێنان واژۆ دەكەن

08/12/2022 جیهان

نەوا-
شانشینی عەرەبستانی سعودیەو كۆمپانیاكانی چین 34 گرێبەستی وەبەرهێنان لە بوارە جیاوازەكاندا واژۆ دەكەن.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی سعودیە بڵاویكردەوە، ئەو گرێبەستانەی كە لەمیانی سەردانەكەی شی جین بینگ سەرۆكی چین بۆ سعودیە رێككەوتنیان لەسەر كرا بە ئامادەبونی وەزیری وەبەرهێنانی سعودیەو نوێنەرانی دامەزراوە پەیوەندیدارەكانی ئەو وڵاتە لە رێوڕەسمێكی فەرمیدا واژۆیان لەسەر كرا.
ئاماژەی بەوەشكردوە، گرێبەستەكان بوارە جیاوازەكانی وزەو زانیاری تەكنەلۆجی و  پیشەسازی تەندروستی و ئاوەدانكردنەوە لەخۆ دەگرن.
لەوبارەیەوە خالد بن عەبدولعەزیز ئەل فالح  وەزیری وەبەرهێنانی سعودیە ئاماژەی بەوەداوە كە واژۆكردنی ئەو گرێبەستانە دەرخەری ویستی هەردوولایە بۆ بەرەوپێشچونی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات لە هەموو بوارێكداو سەردانی سەرۆكی چین بۆ سعودیەشی بە دەرخەری بەرەوپێشترچونی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات لە هەموو بوارێكدا وەسفكردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group