سودانی: توانای هێزە شەڕكەرەكانمان روو لە پێشكەوتنە

پێش 2 هەفتە عێراق

نەوا-
بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 26-1 محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق بگاتە فەرەنساو پێش سەردانەكەش رایگەیاند: پێویستیان بە پێداچونەوەی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعشدا هەیە.
محەمەد شیاع سودانی لە وتارێكدا كە رۆژنامەی لیمۆندی فەرەنسی بڵاویكردۆتەوە ئاماژەی بەوەكردوە، عیراق خواستی هەیە هاریكارییە هاوبەشەكانی لەگەڵ فەرەنسا لە بوارە سەربازیی و ئەمنییەكاندا پتەوتر بكات، ئەوەیش لە پێناو بەرزكردنەوەی تواناكانی هێزە ئەمنییەكانمان كە ئێستا هەوڵ دەدەن ئەو ئامانجانە بەدی بهێنین.
سودانی وتوشیەتی: ئێستا عیراق پێویستی بە هێزی بیانی شەڕكەر نیە، بەڵكو پێویستی بە راوێژكاری سەربازیی هەیە، ئەویش بە ئامانجی دابینكردنی پێدوایستی هێزەكانمانە لە راهێنان و پڕچەككردندا، ئێستا پێویستیمان بەوەیە كە بە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعشدا بچینەوەو نەخشەی هاریكارییەكانمان بۆ ئایندە دیاری بكەین، چونكە توانای هێزە شەڕكەرەكانمان بەردەوام روو لە پێشكەوتنە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group