مانگی رابردو عیراق بەبڕی زیاتر لە 7 ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتوە

28/05/2023 عێراق

نەوا-
وەزارەتی نەوتی عیراق ئاماری كۆتایی داهاتی فرۆشراوی نەوتی بۆ مانگی نیسانی رابردو بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی وەزارەتی نەوتی عیراق، لەمانگی 4ی رابردودا بڕی هەناردەكراوی نەوتی خاو بەگوێرەی دوایین ئاماری كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ) گەیشتۆتە 98 ملیۆن و 634 هەزارو 947 بەرمیل كە داهاتەكەی بڕی 7 ملیارو 699 ملیۆن و 272 هەزار دۆلار بوە.
ئاماژەشیكردوە، كۆی بڕی نەوتی هەناردەكراو لە كێڵگەكانی ناوەڕاست و باشوری عیراق گەیشتۆتە 98 ملیۆن و 634 هەزارو 947 بەرمیل نەوت كە تێكڕای نرخی یەك بەرمیل بە 78.058 دۆلار فرۆشراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group