توركیا رێگایەكی نوێی بازرگانی دەدۆزێتەوە كە عیراق ناوەندەكەیەتی

14/09/2023 عێراق

نەوا-
هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند: عیراق، ئیمارات، توركیاو قەتەر لە دیدارو كۆبونەوەی چڕدان لە بارەی پرۆژەی رێگای گەشەپێدانی توركیا-عیراق.
فیدان دوای كۆبونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا جەیمس كلێڤەرلی لە بینای وەزارەتی دەرەوە لە ئەنقەرە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشیان سازكردو ئاماژەی بەوە كرد، دوای پێشهاتەكانی ساڵانی رابردو بەهۆی پەتای ڤایرۆسی نوێی كۆرۆناو جەنگی نێوان روسیاو ئۆكرانیا، هەروەها ركابەری ئەمریكاو چین دۆزینەوەی رێگای نوێی بازرگانی گرنگن و مشتومڕی تیۆریشیان لەبارەوە كراوە.
وەزیری دەرەوەی توركیا باسی لەوەشكرد كە رێگایەكی بازرگانی بە واتای ئەوە نایەت بە تەنها بازرگانی دەستەبەر بكات، بەڵكو لەهەمانكاتدا دەبێت رەنگدانەوەی ركابەرییەكی جیۆستراتیجی بێت، لە ئێستاشدا پرۆژەی رێڕەوێكی دیكە هەیە كە باس كراوەو پشتیوانیمانی بۆ دوپاتكراوەتەوە ئەویش پرۆژەی رێگای گەشەپێدانە كە لە كەنداوی بەسرە لە عیراقەوە دەستپێدەكات و تاكو توركیاو ئێستا سەرقاڵی ئەم بابەتەین، بەتایبەتیش عیراق و ئیمارات و توركیاو قەتەر لە دیدارو كۆبونەوەی چڕدان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group