هەفتەی داهاتوو بەغدا 700 ملیار دینارەكە دەنێرێت

23/11/2023

نەوا - 
فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغدا ئاشكرای كرد، هەفتەی داهاتوو بەغداد 700 ملیار دینار بۆ موچەی موچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت.
فارس عیسا ئاماژەی بەوەداوە، دەستكراوە بە رێكارە كارگێڕییەكان و "میزانی مراجعە"ی مانگی 10ی هەرێمی كوردستان خراوەتە بەردەم وەزارەتی دارایی عیراق، كە پێشتر داواكرابوو.
سەرۆكی نوێنەرایەتی هەرێم لە بەغدا رونیشیكردووەتەوە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو بەغدا 700 ملیار دینارەكە بۆ موچەی موچەخۆرانی هەرێم بنێرێت.
بەهۆی دابەشنەكردنی موچەی مانگەكانی 9 و 10ەوە تاوەكو ئێستا بایكۆتی بەشێكی زۆری خوێندن و دەوامی مامۆستایام و فەرمانبەرانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكان بەردەوامە، ئەگەری هەیە ئەمساڵ موچەی 3 مانگی فەرمانبەران بفەوتێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group