نەوا-
ماڵپەڕە عەرەبییەكان لە راپۆرتێكدا بڵاویانكردۆتەوە، لە وەرشەیەكی كاردا لە كەرتی غەزە چەند هاوڵاتیەك سەرقاڵی چاككردنەوەی بەلەمی بچوكن بە بەكارهێنانی فایبەر گلاس و دارو چوارچێوەی دەرگای ریسایكل كراو كە لە لەژێر داروپەردوەكاندا دەرهێنراون.
ئاماژ بەوەشكراوە، ئەم بەلەمە بچوكانە كە سەردەمانێك پێش جەنگ لەلایەن خێزان و مەلەوانەكانەوە بەكاردەهێنران ببونە هێڵی ژیان بۆ پیشەسازی ماسیگرتن لە كەرتەكەدا، هەروەك ماسیگرەكان راشیانگەیاندوە سنورداركردنی هاتنە ناوەوەی فایبەر گلاسی نوێ و كەرەستەی دیكە بۆ ناو غەزە لەلایەن ئیسرائیلەوە وایكردوە چاككردنەوەی بەلەمی گەورە قورسترو گرانتر بێت.