ئاسمانی عیراق بە روی گەشتە ئاسمانییەكاندا دەكرێتەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عیراق سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكان راگەیانراوێكی بڵاوكردەوەو ئاماژەی بەوەكردوە، بڕیاردراوە ئاسمانی عیراق بەڕوی گەشتە ئاسمانییەكاندا بكرێتەوە بۆ سەرجەم فڕۆكەخانەكان، هەروەها لە هەمو فڕۆكەخانەكانی عیراقەوە بەپێی رێكارە پەسەندكراوەكان هاتوچۆكردن تیایدا دەستپێدەكاتەوە.
دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عیراق ئاماژەی بەوەشكردوە، بەردەوامن لە چاودێریكردن و هەڵسەنگاندنی دۆخەكە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ دەستەبەركردنی بەرزترین ئاستی سەلامەتی و ئاسایش لە ئاسمانی عیراقدا.
بەهۆی هێرشەكانی ئێران و ئیسرائیلەوە، دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عیراق بڕیاریدا كە گەشتە ئاسمانییەكان بۆ 72 كاتژمێر رابگرێت، بەڵام دوای راگرتنی هێرشەكان لەلایەن ئێرانەوە گەشتە ئاسمانییەكان دەستیپێكردەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group