بۆ یەكەمجار لە عیراق ماڵی میهرەبانی لەشاری سلێمانی كرایەوە

10/02/2024

نەوا-
بۆ یەكەمجار لە عیراق و ناوچەكەدا ماڵی میهرەبانی لەشاری سلێمانی كرایەوە بۆ خزمەتكردنی منداڵانی ئۆتیزم و بەساڵاچوان.

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لەبارەی كردنەوەی ماڵی میهرەبانیەوە رایگەیاندوە، بەشداریمانكرد لە كردنەوەی ماڵی میهرەبانی بۆ خزمەتكردنی منداڵانی ئۆتیزم و بەساڵاچوانی توشبو بەنەخۆشی لەبیرچونەوە بێبەرامبەر وەك یەكەم پرۆژەی لەمشێوەیە لەعیراق و ناوچەكەدا كە بە دەستپێشخەریی دكتۆر مەتران یوسف تۆما سەرۆكی ئەسقەفەكانی كەركوك و سلێمانی و كلدانییەكان و بەهیممەت و كۆمەكی مەسیحییەكانی جیهان و كوردستان جێبەجێكراوە.
ئاماژەشیكردوە، پێزانین و پیرۆزبایی و پشتیوانیمان بۆ مەسیحییەكان و هەمو پشتیوانانی ئەم پرۆژە پیرۆزو بەهادارو ناوازەیە كرد.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group