داوا دەكرێت رێگە نەدرێت پەنابەران بەزۆر بنێردرێنەوە بۆ عیراق

04/03/2024 عێراق

نەوا-
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران داوا لە وەزیری دەرەوەی عیراق دەكات رێگە بگرن لە بەزۆر ناردنەوەی پەنابەرانی عیراقی بۆ وڵاتەكانی خۆیان.
دارا سێكانیانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەنوسراوێكدا بۆ وەزیری دەرەوەی عیراق داوادەكات بە ئەركی خۆیان هەستن بەمەبەستی رێگەگرتن لەناردنەوەی بەزۆری پەنابەرانی عیراقی لە هەندەرانەوە.
سێكانیانی لە نوسراوەكەیدا  داوایكردوە، رێگە نەدرێت پەنابەرانی عیراق لە وڵاتانی جیهانەوە بەزۆر بنێردرێنەوە پێویستە حكومەتی عیراق و لایەنە پەیوەندیدارەكان بە ەركی خۆیان هەستن بەمەبەستی رێگە گرتن لە اردنەوەی بەزۆری پەنابەرانی عیراقی چونكە پێچەوانەی مافەكانی مرۆڤە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەیە كە باس لەوەدەكات نابێت پەنابەرانی عیراقی بەزۆر بنێردرێنەوە بەبێ رەزامەندی خۆیان لەبەرئەوەی ئەمە پێشێلی بنەماكانی مافی مرۆڤە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group