نەوا-
ئاژانسی ناسا بڵاویكردەوە ئەمساڵ دیاردەی خۆرگیرانی تەواوەتی رودەدات، خۆر بۆ ماوەی 2 بۆ 4 خولەك بەشێوەیەكی ئەڵقەیی دەردەكەوێت كە ئەمە روداوێكی دەگمەنە و 20 ساڵ جارێك رودەدات.
فەلەكناسان و ئاژانسی ناسا پێشبینی دەكەن رۆژی 8 ی نیسانی داهاتو خۆرگیرانی تەواو روبدات، هاوكات ماوەی خۆرگیرانەكە 2 بۆ 4 خولەك دەبَێت.
هەر بە گوێرەی پێشبینییەكانی فەلەكناسان، لەگەڵ دیاردەی خۆرگیرانەكەدا روداوێكی دەگمەن رودەدات كە 20ساڵ جارێك رودەدات، ئەویش دەركەوتنی ئەڵقەی خۆرە بەهۆی ئەو بڵێسە ئاگرانەی لە خۆرەوە دەردەچن.